ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆرتوا: هەندێكجار بە خەوتووی دەچینە یاریگا

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر لایپزیگ.

لایپزیگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە كۆرتوا ووتی: هەندێكجار ئێمە بە خەوتووی دەچینە یاریگا و لە یاریەكەشدا باجەكەی دەدەین ، ڕاهێنەرەكەشمان چەند جارێك ئاگاداری كردووینەتەوە و ئێمە هەر دووبارەی دەكەینەوە.

هەروەها ووتیشی: دەمانتوانی بیبەینەوە یان یەكسان بین ، بەڵام گۆڵی سێیەممان لێ تۆمار كرا بە هێرشێكی هەڵگەڕاوە ، دەبوو یەكێك لە بەرگریكارەكان پەستان بخاتە سەر ئەوەی تۆپەكەی لایە و چاوەڕێی كەسی تر نەكات ، بەڵام ئەوەمان نەكرد و شكستمان هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button