خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا لەگەڵ ناوەڕاستکارێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ رۆبن نێڤێس ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی یانەی وێلڤەرهامبتنی ئینگلیزی گەیشتە رێکەوتن.

خواکیم پیەرا لە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی ئەو یانەیە گەیشتووەتەوە رێکەوتن و، خودی یاریزانەکەش ئامادەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

نێڤێس تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 12 یاری کردووە و دوو گۆڵی تۆمار کردووە.

Back to top button