ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی نوێ بكاتەوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە لویس كامبۆس بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەفسانە 35 ساڵانەكەی دەكات و دەیەوێت ئۆفەرێك پێشكەش بكات بۆ ماوەی ساڵێك و ساڵێكی زیادە وەك بژاردەی یاریزانەكە لەگەڵ باشتركردنی موچەكەی.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە بیرۆكەكە بیرۆكەیەكی خراپ نیە بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە.

لیۆ لەم وەرزەدا لە خولی فەڕەنسی بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button