یاریگا-
ئیریك تین هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی لێدوان سەبارەت بە ڕەفتارێكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی دەدەت.
مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
پێش تەواو بوونی یاریەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی بەشداری نەكردنی لە یاریەكەدا یاریگای جێهێشت.
لە دوای یاریەكە لە لێدوانێكدا سەبارەت بەو هەڵسوكەوتەی دۆن تین هاگ ووتی: ” سبەینێ مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەكەم ، ئەمڕۆ نا ، ئێستا ئاهەنگی ئەم سەركەوتنە دەگێڕین ”.