ئینگلتەرا

تین هاگ هەواڵی پێشوەختەی گەیاند لەبارەی پێکانەکەی مارتینێز

یاریگا –

پێکانی لیساندرۆ مارتینێز بەشێک لە شەکراوی بردنەوەکەی مانچستەر یونایتدی کەم کردەوە کاتێک لە هەفتەی ٢٣ی پریمەرلیگ توانیان ٣-٠ شکست بە وێستهام یونایتد بهێنن.

نیوەی یەکەم کوڕانی ئێریک تین هاگ بە پێشکەوتن کۆتاییان پێ هێنا و، بۆ نیوەی دووەم و پارێزگاریکردنی لە ئەنجامەکە پێویستیان بە توندوتۆڵکردنی هێڵی بەرگری بوو، بەڵام ئەوە لەسەر حسابی پێکرانی ئەژنۆی بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە کۆتایی هات.

مارتینێز هەوڵی دا بەردەوام بێت، بەڵام بە ناچاری دانیشێنرا. دوای یاریەکە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکەیان وتی

پێکانەکەی خراپ دیارە. دەبێت چاوەڕێ بکەی، لە رۆژانی داهاتووشدا پشکنینی گونجاوی بۆ دەکەین و بەهیوای کە زۆر خراپ نەبێت. تەنها دەتوانین نزا بکەین.

مۆتەکەی پێکان بەرۆکی مارتینێز بەرنادات. ئەمە چوارەم یاریی بوو لە پاش گەڕانەوەی لەو پێکانەی پێشتر لە قاچیدا تووشی بوو و لە یاریکردنی دووری خستەوە.

بردنەوەکە ڕوخسارێکی تری بەخشیە مانچستەر و یەکەم جارە لەوەتەی مانیگی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە سێ یاریی بەدوای یەک سەرکەوتن تۆمار دەکەن و دووەمین جاریانە لە کۆی وەرزەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button