یاریگا–
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕااستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا نیگەرانە و بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ناواڕاستکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی رەخنەکانی ئەم دواییە کە لە ئاستی دەگیرێت، نیگەرانەوە و بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت، لەکاتێکدا دەنگۆیەک هەبوو ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
مۆندۆ بڵاویشی کردووەتەوە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئامادەیە بۆسکێتس هاوینی رابردوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.