ئهوروپا
مانچێستەر سیتی بە باشترین یانەی ساڵ دەستنیشانكرا
یاریگا-
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین یانەی ساڵی 2022 دەستنیشانكرا.
خەڵاتەكان لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵەوە دیاریكران و هەریەك لە كیڤن دی برۆین ، ئێدەرسۆن شانبەشانی فێران سۆریانۆ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری مانچێستەر سیتی بیرگستاین بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ئامادە بوون.
خەڵاتەكەیان لەلایەن لویس فیگۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەكانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدریدەوە پێدرا.
مانچێستەر سیتی وەرزی ڕابردوو توانی نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە و بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە پلەی دووەم یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دێت و لە پلەی سێیەمیش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.