ئه‌ڵمانیائه‌وروپامۆندیال

سانێ تووشی پێکان بوو

یاریگا
لێرۆی سانێ، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی پێکان بووە و ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، هێرشبەری یانەکەیان لە رانیدا تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە. لەلایەن خۆشیەوە رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە ئەو یاریزانە نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پێکانەکەی سانێ لە کاتێکدایە تەنها 35 رۆژ بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر ماوە و گومان لەسەر چارەنوسی ئەو یاریزانە دروستبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button