ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ئیمباپێ: داوای ڕۆشتنم لە پاریس نەكردووە

یاریگا-

كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بێدەنگی شكاند و وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە دەربارەی دەكرێت.

پاریس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مارسیلیای كرد و یاریەكەشی بە تاكە گۆڵێكی نەیمار لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یانزەیەمی خولی فەڕەنسی.

لە دوای یاریەكە بۆ تۆڕی RMC كیلیان ووتی: نەخێر ، توڕە نیم لە ئیدارەی پاریس.

هەروەها ووتیشی: من لێرە دڵخۆشم و داوای ڕۆشتنم نەكردووە لە گواستنەوەكانی زستانەدا ، ئەو هەواڵەنە پێش یاریەكەی بەنفیكا بڵاو بوویەوە و هۆكارەكەشم نەزانی.

لە كۆتایشدا ووتی: تێنەگەشتم لەو دەنگۆیانە منیش شۆك بووم وەك ئەوانەی دیكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button