ئه‌وروپائیسپانیا

میندی: بۆ بردنەوە یاری دەكەین بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا-

فێرلاند مێندی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە یاریەكەیان دەكات بەرامبەر بارسێلۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە لێدوانی پێش یاریەكەدا مێندی ووتی: ئێمە ئامادەین، دەمانەوێت کلاسیکۆ ببەینەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بردنەوە، یارییەکی تایبەتە چونکە دەزانین رکابەرییەکی زۆر لەنێوان هەردوو یانەكەدا هەیە و هەموو شتێک دەكەین بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندیە و ڕیاڵ مەدریدیش بە كۆكردنەوەی هەمان خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی خولەكەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button