ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

سێ یاریزانی چێڵسی بەرامبەر میلان بەشداری ناكەن

یاریگا-

گراهام پۆتەر ، ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر میلان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای چێڵسی لە نێوان هەردوو یانەدە بە بردنەوەی چێڵسی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

لە لیستەكەدا هەریەك لە یاریزانان ویسلی فوفانا ، نگۆلۆ كانتێ و حەكیم زیاش نابیندرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button