ئه‌وروپائیسپانیا

ئەنچیلۆتی پێكانی میلیتاوی ڕاگەیاند

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێكانی ئیدێر میلیتاوی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەكەی ڕاگەیاند.

خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 83ی یاریەكەدا میلیتاو بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و ناچۆ جێگای گرتەوە.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكەی یانە شاهانەكە ڕایگەیاند كە بەرگریكارە بەڕازیلیەكە تووشی پێكان هاتووە لە یاری بەرامبەر خیتافی.

تا ئێستا جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پشكنینە پزیشكیەكان ئەنجام بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button