ئه‌وروپا

تۆخێل: پێش كۆپا ئەمریكا دەمزانی نەیمار دەیەوێت بڕوات

یاریگا- تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان ئەوەی ئاشكرا كرد كە پێش دەستپێكردنی یاریەكانی كۆپا ئەمریكا دەیزانی كە نەیمار دەیەوێت پاریس بە جێ بهێڵێت.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریە دۆستانەكەیان بۆ ڕادیۆی مۆنت كارلۆ تۆخێل ووتی: هەموو كات كاتێك یاریزانێك دوا دەكەوێت بۆ ڕاهێنانەكان هەست دەكەیت كە شتێك هەیە، شتەكە ڕوونە، ئێستا لە دەستی نەیمار و یانەكەدایە، ئێمە لە كۆتاییدا هەموومان پێكەوە كار دەكەین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا تۆ دەتزانی نەیمار دەیەوێت بڕوات؟، تۆخێل ووتی: بەڵێ، پێش كۆپا ئەمریكا ئەوەم دەزانی بەڵام لە دەستی خۆی و یانەكەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button