ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

سعودییەکان 9 ئەستێرەی پرێمەرلیگ و 3 راهێنەر دەکەنە ئامانج

لە سەڵاح و دی برۆینەوە بۆ توخێل و کۆنسێساو

یاریگا –

یانەکانی سعودیە بۆ گواستنەوەی هاوینی داهاتوو 9 ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەکانی ئەوروپا و سێ راهێنەریان کردۆتە ئامانج.

سعودیە بەنیازە هاوینێکی تری مێژوویی دروست بکات. یانە دەوڵەمەندەکانی ئەم وڵاتە عەرەبیە بەنیازن چەند ئەستێرەیەکی بەناوبانگی جیهانی تۆپی پێ بگوازنەوە بۆ ئەوەی خولەکەیان زیاتر بەناوبانگ بکەن.

پێگەی ESPN لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە بڵاویکردەوە و دەڵێت، لەگەڵ نزیک بوونەوەی گواستنەوەی هاوینەدا، تیپەکانی خولی رۆشەنی سعودیە ژمارەیەک ئەستێرەی پرێمەرلیگیان کردۆتە ئامانج.

ئەستێرە دیارەکانی وەک: کێیڤن دی برۆین، محەمەد سڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک، ئالیسۆن بیێکر، کاسیمێرۆ، رافیێل ڤاران، بێرناردۆ سیلڤا، برونۆ فێرناندێز و ئاندریاس پیریێرا هەموویان لە پلانی هاوینی داهاتووی سعودییەکاندان.

سەرچاوەیەک بە ESPN راگەیاند، هێنانی یاریزانی لاو ئامانجیکی تری ئەوانە، لەنێویاندا ماتیاس سولی تەمەن 20 ساڵ هێرشبەری یۆڤانتۆس لە پڵانی گواستنەوەی هاوینەدایە .

هەروەها سعودیەەکان هەوڵدەدەن راهێنەری ئاست بەرز بۆ یانەکانیان بگوازنەوە لەوانەش:

تۆماس توخێل، کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بایرن میونشن جێدەهێڵێت، سێرجیۆ کۆنسێساو راهێنەری پۆرتۆ و ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری چێڵسی، ئەو ناوانەن کە وەک ئەگەری پاڵێوراوی گواستنەوەی بۆ سعودیە ئاماژەیان پێکراوە.

سەرچاوەکان لە سعودیە پێشبینی ناکەن کە خەرجی گواستنەوەی هاوینی داهاتوو بگاتە بڕی (957 ملیۆن دۆلار) کە لە ساڵی 2023 لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرج کرابوو، بەڵام پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ستراتیژی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵیان بە هەمان شێوەی پار سەرنجراکێش دەبێت.

لە هاوینی 2023، خەرجی گواستنەوەی خولی رۆشەنی سعودیە لە دوای پرێمەرلیگەوە کە بڕی (1.39 ملیار دۆلار) خەرج کرابوو پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button