ئه‌وروپائیسپانیا

میسی: نامەوێت ببم بە ڕاهێنەر بەڵام زێدان ئەو كارەی كردووە پێشتر

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سپۆرت سەنتەر باسی لە چەندین بابەت كرد.

ئەفسانەكەی تانگۆ ئامادەكاری دەكات بۆ یاریەكانی جامی جیهان 2022 كە وا بڕیارە یاریەكانی لە قەتەڕ بەڕێوە بچێت و دووپاتیكردەوە كە مۆندیالی داهاتوو دواین مۆندیالی دەبێت.

پرسیاری لێكرا كە دوای وازهێنانی لە یاریكردن دەیەوێت ببێت بە چی لە وەڵامدا ووتی: نامەوێت ببن بە ڕاهێنەر بەڵام زێدان بە تەواوی ئەوەی ووت و دواتر بوو بە ڕاهێنەرێكی سەركەوتوو سێ چامپیۆنزلیگی بردەوە.

پێشتر زێدان لە چاوپێكەوتنێكیدا ووتی كە نایەوێت ببێت بە ڕاهێنەر بەڵام دواجار بوو بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید و سێ جار چامپیۆنزلیگی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button