ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: سێڤییا لۆپتیگی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

یاریگا-

یانەی سێڤییای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی جولیان لۆپتیگی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەكەنی یانەكەوە.

سێڤییا لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بێزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری دۆرتمۆندی كرد و یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا دوای یاریەكە هەژماری فەڕمی سێڤییا ڕایگەیاند كە جولیان لۆپتیگی لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

ڕۆژنامە ئینگلیزیەكان ناوی ڕاهێنەرە ئیسپانیەكەیان بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی وۆلڤەر هامبتۆنەوە بەستووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button