ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

هۆدسن ئۆدۆی بیر لە گەڕانەوە دەکاتەوە بەر لە کۆتایی وەرز

کالوم هۆدسن ئۆدۆی دان بەوەدا دەنێت رەنگە بەر لە کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی بگەڕێتەوە چێڵسی.

لاوە ئینگلیزییەکە هاوینی ئەمساڵ بە خواستن روویکردە لیڤەرکوسن، تا ئێستا لە حەوت یاری بەشداری پێکراوە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

دوای ئەوەی رۆیشتنی توخێل و هاتنی گراهام پۆتەر وەکو راهێنەر، ئۆدۆی ئامادەیە بگەڕێتەوە و  ووتی “شتەکە لەدەست من دا نیە بۆیە نازانم، ئەوەی لەسەر منە ئەوەیە یارییەکی باش ئەنجام بدەم، ناشزانم لە ئێستاوە تا مانگی یەک چی روودەدات بەڵام دەکرێت هەموو شتێک رووبدات”.

لیڤەرکوسن لە هەشت یاریدا تەنها پێنج خاڵی لە بۆندزلیگا کۆکردووەتەوە و لە پلەی ١٧هەیەمە، لە خولی پاڵەوانەکانیشدا لە سێ یاریدا خاوەنی یەک خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button