خوله‌کانی دیکەکوردستان

داڵکورد بەڕێوبەری یانەکەی دوورخستەوە

یاریگا-یانەی داڵکورد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند جوان حەمۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دوورخراوەتەوە.

یانە کوردییەکەی سوید لەم وەرزەدا لە خولی پلە یەکی ئەو وڵاتە یاری دەکات, بەڵام بە پێنج هەفتە پێش کۆتایی خولەکە، داڵکورد لە پلەی ١٦ و کۆتای ریزبەندی دێت، ئەنجامەکانی ئەم دواییەشی دڵخۆشکەر نین و لە دواین پێنج یاری تووشی چوار شکست هاتووە.

یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە گۆڕانکاری گەورە لە سیستەمی دامەزراوەیی یانەکەدا دەکەن دوای کۆتایی وەرز و سەر لەنوێ خۆیان بنیات دەنێنەوە.

داڵکورد سەرکەوتووترین یانەی رەهەندی کوردییە لە دەرەوەی وڵات و گەیشتن بە خولی پلە یەکەکانی سوید دەستکەوتێکی گەورەی ئەو یانەیەیە، بەڵام بۆ دووهەم جار پاش گەیشتن بەو خولە، ئەگەری دابەزینەوەی بۆ پلە دوو لە ئارادایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button