ئه‌وروپائیسپانیا

مان سیتی دەیەوێت گرێبەستی هالاند نوێ بكاتەوە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستیرەی یانەكەی كە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەكەوە كرد نوێ بكاتەوە.

لە سەرەتای وەرزی یەکەمیدا، یاریزانە لاوە نەرویجیەكە تەنها لە 11 یاریدا 17 گۆڵی بۆ یانەی مان سیتی تۆمارکردووە.

بەپێی راپۆرتە ڕۆژنانەوانیەكان، کە رۆژنامەی “سپۆرت بیڵد” بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی هالاند دەکاتەوە دوای تەنها 3 مانگ پەیوەندیکردن بە یانەكەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە سیتی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە 22 ساڵانەكەی تا ساڵی 2027 نوێ بكاتەوە.

پێشبینی دەكرێت ئەم گرێبەستە زیادكردنی مووچەی یاریزانەكە لەخۆ بگرێت، بەجۆرێك سیتی لە داهاتوودا ڕێگری لە یانە گەورەكان بكات كە بیگوازنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button