ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەمڕۆ دێربی مانچێستەر بەڕێوەدەچێت

یاریگا
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمیر 16:00 لە بەردەوامی گەڕی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلیزی و لە دێربی شاری مانچێستەر، مانچێستەر سیتی میوانداری مانچێستەر یونایتد دەکات.

مان سیتی بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا، دەیەوێت بە بردنەوە لە رکابەرەکەی، پارێزگاری لە پلەی دووەمی ریزبەندی بکات، لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەکانیش دەیانەوێت بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، زیاتر خۆیان لە پێشەوەی ریزبەندی نزیک بکەنەوە.

مان سیتی دوو دێربی رابردووی لەسەر یەک لە مان یو بردووەتەوە، ئەو یانەیە لە ساڵی 2013 بە دواوە نەیتوانیوە سێ یاری لەسەر یەک لە رکابەرەکەی بباتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەر مانچێستەر یونایتد، دوایین گۆڵی لە دێربی مانچێستەر ساڵی 2009 بووە و لەو کاتەوە نەیتوانیوە بەرامبەر ستیزن گۆڵ بکات.

Back to top button