ئه‌وروپائیسپانیافه‌ڕه‌نسا

کوندێ دەیەوێت بەشداری کلاسیکۆ بکات

Captain Korek

یاریگا
جولیس کوندێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامانجیەتی بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا هەرچەندە تووشی پێکان بووە و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو یەک مانگی داهاتوو لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە دوێنێ لەسەر چیمەن راهێنانە سەرەتاییەکانی دەست پێکردووە و، هەموو ئامانجی ئەوەیە بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات.

یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا شازدەی مانگی داهاتوو دەکرێت و، لە پشکنینە پزیشکیەکانی کوندێ دەرکەوتووە تاوەکو دوای کلاسیکۆش ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت زووتر لە وادەکە بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button