ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

وردەكاری ئۆفەرەكەی پاریس بۆ مانەوەی میسی لە یانەكەیان

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەیان نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی پاریس ئۆفەرێكی پێشكەشی لیۆ كردووە بە مەبەستی مانەوەی لە یانەكە تا ساڵی 2025.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لە ئۆفەرە نوێیەكەی پاریس هەمان موچە وەردەگرێت كە ساڵانە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەم دەنگۆیانە دوای ئەوە هات كە بارسێلۆنا هەوڵی گەڕانەوەی ئەفسانەی یانەكەی دەدات لە هاوینی داهاتوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button