ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

فیفا چۆن قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە

Captain Korek

یاریگا
بەهۆی پێکانی یاریزانەکان لە یارییەکان نێودەوڵەتیەکانی فیفا ساڵانە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ قەرەبووی یانەکان دەکاتەوە.

ساڵانە یانەکانی جیهان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتیەکان تووشی زیانێکی زۆر بەهۆی پێکانی یاریزانەکانیان دەبنەوە، بۆیە لە یاسای فیفادا هاتووە، هەر یاریزانێک تووشی پێکان بێت، ئەو بەپێ مووچەی بنەڕەتی قەرەبوو دەکرێتەوە، واتە بۆ هەر یاریزانێک بۆ هەر رۆژێک 20.458 یۆرۆ دەداتە یانەکان، بۆ هەر ساڵێک ئەو بڕە پارەیە دەگاتە نزیکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ.

بەشێوەیەک ئەگەر ساڵیک کە 365 رۆژە یاریزانێک بە درێژایی ئەو ساڵە لە یاریگاکان داببڕێت، فیفا نزیکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەکەی و بەگشتی فیفا ساڵانە نزیکەی 80 ملیۆن یۆرۆ وەکو قەرەبوو دەداتە یانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button