ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

یوڤێنتوس چاوی لە گریزمانە

یاریگا
کارگێری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی چاوی لە ئانتوان گریزمان هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنایە کە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکات.

ئەکرەم کونۆر رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانە ئیتاڵیەکە بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی رۆخێ بلانکۆس دەکاتەوە، بەڵام سەرەتا چاوەڕێ چارەنوسی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی مەدرید دەکەن.

گریزمان ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ کۆتایی دێت و، رۆژنامەنوسەکەش بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر یانەکە گرێبەستەکەی نەکاتە هەمیشەیی، ئەو کات لەوانەیە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button