ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید گەشتوونەتە ڕێككەوتن سەبارەت بە گریزمان

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیكۆ مەدرید گەشتوونەتە ڕێككەوتن سەبارەت  ئەنتوان گریزمان.

بۆ ساڵی دووەمە گریزمان بە شێوەی خواستن یاری بۆ ڕیزەكانی ڕۆخی بلانكۆس دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركا گریزمان نابێتەوە بە یاریزانی بارسێلۆنا و ئێستا بەشێكە لە ئەتلەتیكۆ مەدرید.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتن كە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری یاریزانەكە دەبێتەوە یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و گرێبەستێكی چوار ساڵی تا ساڵی 2026 لەگەڵ یانەكەی واژۆ دەكات.

لەم وەرزەدا گریزۆ بەشداری لە 10 یاریدا كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button