ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

گریزمان ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا کە بەشێوەی کاتی لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە دەکرێتە هەمیشەیی.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەبارەی چارەنوسی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی دەڵێت “ ئێمە لەگەڵ یانە مەدریدییەکە گەیشتوینەتە رێکەوتن کە ئەو یاریزانە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ پاداشت گرێبەستەکەی بکرێتە هەمیشەیی “.

سەرۆکەکەی بارسێلۆنا دەشڵێت بۆ ئەوان باشتر بوو گریزمان نەگەڕێتەوە یانەکەیان، چونکە دەبوو ساڵانە 36 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێبدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button