ئه‌وروپا

میسی: ئیمباپێ یاریزانێكی بەهێز و تەواوە

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ستایشی ئاستی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی كرد.

میسی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی TUDN ی مەكسیكی ووتی: کیلیان ئیمباپێ یاریزانێکی جیاوازە، ئەو دڕندەیەکی زۆر بەهێزە لە ڕووبەڕووبوونەوە دووانیەكاندا.

هەروەها ووتیشی: دەچێتە جێگا خاڵیەكان و زۆر خێرایە و گۆڵی زۆریش تۆمار دەكات ، ئەو یاریزانێکی تەواوە، چەند ساڵێکە سەلماندوویەتی، لە ساڵانی داهاتووشدا بە دڵنیاییەوە لە باشترینەکان دەبێت.

پاریس بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگی خولی فەڕەنسی دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش مارسیلیای دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button