یاریگا–
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا نایەوێت تاوەکو دوای مۆندیالی قەتەر بڕیار لەسەر داهاتوو بدات.
رۆژنامەی وەرزشی موندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، چاڤی هێرناندێز راهێنەری بلاوگرانا لە ئاستی ناوەڕاستکارەکەی یانەکەی رازییە و، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵی مانەوەی ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتووش بدەن، لە ئەگەری گواستنەوەی هەر یاریزانێکیش.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆسکێتس تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە و تاوەکو دوای مۆندیال نایەوێت بیر لەم بابەتە بکاتەوە.