فهرهنسا
ئێمباپێ: لە فەڕەنسا ئازادی زیاترم هەیە وەک لە پاریس
کیلیان ئێمباپێ دەڵێت لە یاریکردن بۆ فەڕەنسا ئاسوودەترە چونکە ئازادی زیاتری هەیە لە نێو یاریگا.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە ئاستێکی بەرزی نیشاندا بەرامبەر نەمسا و گۆڵێکی جوانیشی تۆمارکرد، ناوبراو بەر لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر دانیمارک بۆ لێ ئیکویپ وتی ” لێرە جیاواز یاری دەکەم، وە داواکارییەکانیش جیاوازن بەراورد بە یانەکەم، لێرە زۆر ئازاد ترم چونکە راهێنەر دەزانێت هێرشبەرێکی ژمارە ٩ هەیە کە هێڵی بەرگری سەرقاڵ دەکات و من دەتوانم بۆشایی زیاترم هەبێت، بەڵام لەوێ داوام لێ دەکەن من هێرشبەری سەرەڕم بم”.
بەڵام ئێمباپێ خۆی پاراست لە توڕەکردنی یانەکەی و کاتێک لێیان پرسی لە کوێ دكخحشتریت ، بە پێکەنینەوە وتی “لە هەموو شوێنێک چێژ لە یاریکردن دەبینم”.