ئه‌وروپائیسپانیا

ئەمشەو دوو یاریزانی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوون

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا یەکێک لە قوربانیەکانی ڤایرۆسی فیفایە و، لە یارییە نێودەوڵەتەییەکان پێنج یاریزانی ئەو یانەیە تووشی پێکان بوون.

رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی بلاوگرانا لە یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی پێنج بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. لەلایەکی دیکەوە فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندیش لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو و گەڕایەوە ئیسپانیا.

دوێنێش هەر یەکە لە عوسمان دێمبلی و جولیس کوندێ لە هەڵبژاردەی فەرەنسا و مێمفیس دیپای لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی پێکان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button