عێراقکوردستان

ئەگەر هەیە یانەیەکی کوردی بەشداری خولی نایابی عێڕاق نەکات

دوای ئەوەی لێژنەی ( تەڕاخیس) لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و عێڕاق سەردانی چەندین یاریگایان کرد بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت و بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاق، دوێنێ لە ئاماژەیەکی چاوەڕوان نەکراودا و بە سەیر کردنی مەرجەکانی دابین کردنی تەراخیس لەلایەن یانەکانەوە 9 یانە ناتوانن مافی بەششداریکردنیان نابێت لە وەرزی نوێی خولەکە.

لێژنە دوای کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری بڕیاریاندا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو25/9 دوامۆڵەت بەو یانانە بدەن کە مەرجە کانیان جێ بەجێ نەکردووە کارەکانیان تەواو بکەن، بە پێچەوانەوە ناتوانن بەشداری خولی نایابی عێڕاق بکەن، ئەو نۆ یانە ئەمانەن( تەڵەبە ، نەجەف ، زەوڕا ، حدود ، قوەی جەوی ، دهۆك ، کەربەلا ، نەفتی ناوەڕاست ، دیوانیە)

یانەی دهۆك یەکێکە لەو یانانەی هەڕەشەی بەشداری نەکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق لە سەرە بە هۆی ئەوەی چەند ساڵێك پێش ئێستا شایستە داراییەکانی چەند یاریزانێکی پیشەگەری نەداوە و ئەوانیش سکاڵایان لە یانەکە تۆمار کردووە.

وە بەڕێژەیەکی زۆر یانەکانی ( مینا ، ئەمانەی بەغداد ، ناسڕیە) لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق یاری دەکەن کە وەرزی ڕابردوو لە نایابەوە دابەزین، بەڵام یانەی مینا کە ئێستا لە شاری هەولێرە بۆ کەمپێکی مەشقی بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ( باسم قاسم ) خۆیان بۆ خولی نایابی عێڕاق ئامادە دەکەن نەك خولی پلەیەک، بۆیە هەرسێ یانەکە هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکەن لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە دادگای نێودەوڵەتی کاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button