ئه‌وروپائیتاڵیا

هاندەرانی یوڤێنتوس داوای دوورخستنەوەی ئالێگری دەکەن

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆی یوڤێنتوس بەرامبەر مونزا لە گەڕی حەوتەمی سێریائەی، هاندەرانی ئەو یانەیە داوای دوورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر دەکەن.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆی بیانکۆنێری، هاندەرانی یانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە و داوای دوورخستنەوەی راهێنەر و ستافەکەی دەکەن و، هاندەرێکی داوا لە راهێنەری یانەکەی دەکات هەر لە مۆنزا بمێنتەوە و نەگەڕێتەوە یانەکەیان.

لە چەند رۆژی رابردوو تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری یوڤێنتوس ناتوانێت راهێنەرەکەی دووربخاتەوە، چونکە ئەوان ناچارن ساڵانە نۆ ملیۆن یۆرۆی پێبدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button