یاریگا

ئالێگری کێشەیەکی نوێی بۆ خۆی دروست کرد

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری بە لێدوانێک کارگێڕی یانەکەی توڕە دەکات، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی یانەکەش.

ئالێگری بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە یانەکە، قسەی بۆ کۆرییری دیلۆ سپۆرت کردووە کە ئەمەش بەگوێرەی یاساکانی یانەکە رێگە پێدراو نیە.

لەو لێدوانەیدا ئالێگری رەخنەی لە یاریزانانی یانەکە گرتبوو وە وتبووی “ئەگەر پێکان نەبێت، لە پێشەوە ڤلاهۆڤیج، کیێزا و دی ماریامان هەیە، دەشزانم لەگەڵ ئەوەش هێشتا یاریزانێکمان نیە لە هێڵی ناوەراست بتوانێت دروستکەر بێت. پۆگبامان هەیە بەڵام پێکانی هەیە و میرێتی مان هەیە ئەویش گەنجە و نابێت بە پۆگبا”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە وتبووی “کوالیتی لە یاریزان دایە نەک لە تەکتیک، ئەوەتا پاریس بە گۆڵێک لەدوا بوو لە ئیسرائیل بەڵام بەتوانای یاریزانەکانی خێرا توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن، ئێستا من تەنها نیو تیمم لەبەر دەست دایە”.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، چاوەڕواندەکرێت ئەو راهێنەرە لەسەر قسەکانی سزا بدرێت و جگە لەوەی بەهۆی ئەنجامە خراپەکان ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە، بەڵام ئەمەیان ئاسان نابیت چونکە مووچەی ٩ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە و هێشتا سێ وەرز لە گرێبەستەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button