عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ هێرشبەرێکی بەڕازیلی گواستەوە ڕیزەکانی

بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی تیپی تۆپی پێی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق، یانەی زاخۆ هێرشبەرێکی یانەی ئینتەرناشیۆناڵی بەڕازیلی گواستەوە ڕیزەکانی.

زاخۆ لە کەمپە مەشقیەکەی لە شاری هەولێر دوای ئەنجامدانی چەندین یاری دۆستانە و بە دەست نەهێنانی ئەنجامی باش، لە سەر داوای ڕاهێنەری یانەکە هەمزە هادی یانەی زاخۆ ( عەلی حسێن)ـی بەرگریکار و ( مەحەمەد سەلمانی ) گۆڵپارێزی گواستەوە ڕیزەکانی، دوێنێ ئێوارەش بە فەرمی یانەکە ڕایگەیاند کەوا گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی هێرشبەری بەڕازیلی ( جوناتاس سانتۆس)  واژۆکردووە، سانتۆس پێشووتر بۆ یانەکانی ئینتەرناشیۆناڵ و ئیف سی زیمزبروی مۆڵداڤی و سی تیلاڤای جۆرجی یاری کردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button