عێراقکوردستان

دلۆڤان و ئاسۆ بەشداری مەشقی هەڵبژاردەی عێڕاقیان کرد

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیەتی ئەردەنی نێودەوڵەتی، دلۆڤان مەهدی گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە و هێرشبەری کوردی یانەی سالمیەی کوێتی ئاسۆڕۆستەم گەیشتنە شاری بەغدا و بە شداری ڕاهێنانی هەڵبژاردەکەیان کرد.

سێ ڕۆژە هەڵبژاردەی عێڕاق بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ( ڕازی شنیشل) دەستی بە ئامادەکاری کردووە و ئەمڕۆش زۆربەی یاریزانەکان گەیشتە مەشقی هەڵبژاردەی عێڕاق کە پێشووتر لە کەمپی مەشقی یانە کانیان بوون، ئاسۆڕۆستەم لە یەکەم لێدوانی تایبەتیدا بۆ بەشی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەکە ووتی ( زۆر خۆشحاڵم بۆ یەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی عێڕاق دەپۆشم، ئامانجمانە ئاستێکی باش لەم پاڵەوانیەتیە پێشکەش بکەین، دەمانەوێ ئەم چەند ڕۆژەی ماوە ئامادەکاری باش بکەین و شەقامی وەرزشی لە خۆمان ڕازی بکەین)

دوای ئەویش لە لێدوانێکی فەرمیدا گۆڵپارێز دلۆڤان مەهدی ووتی ( سوپاس بۆ خوا ئامادەکاریەکان باش بەڕێوەدەچێت، بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانانەی کە لەگەڵ یانەکانیان بوون لە کەمپی تایبەت، ئاستی هەڵبژاردەکە بەرەو باشتر دەچێت، مەبەستمانە لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی ئەردەن ئاست و ئەنجامێکی شایستە بۆ هەڵبژاردەی عێڕاق و گەلی عێڕاق بە دەست بهێنین)

بابەتی زیاتر

Back to top button