عێراقکوردستان

کێشەی یانەی هەولێر و ئەیوب ئۆدیشۆ چارەسەر کرا

دوای ئەوەی ڕاهێنەری ئێستای یانەی زەوڕا  ( ئەیوب ئۆدیشۆ)  سکاڵای لە سەر یانەی هەولێر تۆمارکرد بە هۆی بوونی 395ملیۆن دیناری قەرز لای یانەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2013 _ 2014 کە ئەو کات ڕاهێنەری یانەی هەولێر بووە،  کەمێك لە مەوبەر پەڕەی تایبەتی یانەی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەك چارەسەر کردنی ئەم کێشەیان ڕاگەیاند و ئەمەش دەقەکەیەتی

(دوای ئەوەی لە لایەن لێژنەی تەراخیس لەسەر کێشەی راهێنەری پێشووتری یانەکەمان کاپتن (ئەیوب ئۆدیشۆ) ئاگادار کراینەوە، کە پێویست بوو لە ماوەی تەنیا 72 کاتژمێر، یانەی وەرزشی هەولێر بڕی 395,000,000 سێسەد و نۆوەد و پێنج ملیۆن دینار، بداتە راهێنەری ناوبراو، کە بڕی پارەکە قەرزی کۆنە و لەسەر یانەکەمان کەڵەکە بووە.
بە هەوڵ و کۆششی دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانەکەمان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، کە هەمووان بە بەردەوامی لەسەر هێل بوون، هەروەها بە هەوڵ و ماندووبوونی پارێزگاری هەولێر کاک (ئومێد خۆشناو) و، دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانەکەمان، سوپاس بۆ خوای گەورە، کێشەکە چارەسەر کرا و کۆتایی هات)

بابەتی زیاتر

Back to top button