ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

” خێزانم داوام لێدەکات ئەوەندە بیر لە مۆدریچ و کرووس نەکەمەوە ”

یاریگا
ئانتۆنیۆ پینتۆس راهێنەری توانا جەستەییەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت ئەو لە ماڵەوە بیر لە لوکا مۆدریچ و تۆنی کرووس دەکاتەوە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا ئاشکرای دەکات، ئەو کاتانەی دەگەڕێتەوە ماڵەوەش، بیر لە دوو ناوەڕاستکارەکەی یانەکەی دەکاتەوە و، هەمیشە خێزانەکەشی داوای لێدەکات ئەو کارە نەکات و، تەنها بە جەستە لەگەڵیان بێت ”.

پینتۆس دوای گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچێلۆتی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، ئەویش ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی جێهێشت و پەیوەندی بە شاهانەکانەوە کرد.

Back to top button