ئه‌وروپائینگلتەرا

لینکەر: شەرمەزارییە یارییەکانی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگ نەکران

یاریگا
گاری لینکەر، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و پێشکەشکار لە کەناڵی BBC بە توندێ هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی پرێمەرلیگ و دواخستنی یارییەکانی ئەم هەفتەیە بە شەرمەزاری ناودەبات.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لەبارەی دواخستنی یارییەکانی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگ بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنی وڵاتەکەیان نوسیویەتی ” بەراستی جێگەی شەرمەزارییە کە بەرپرسانی بڕیاریانداوە یارییەکانی ئەم هەفتەیە دوابخەن، چونکە دەبوایە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە سەرجەم یاریگاکان بریتانیا رێز لە روحی شاژن بگیرێت ”.

لەلایەکی دیکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆربەی هاندەرانی یانەکانی پرێمەرلیگ رەخنەی ئەوەیان هەیە بێجگە لە یاری تۆپی پێ سەرجەم یارییەکانی دیکە بڕێوەچوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button