گرنگترینیۆرۆی 2024

ساوسگەیت: گرنگی به‌ ره‌خنه‌كان ناده‌م

Yariga App

یاریگا –

گاریس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند، چاوپۆشی لەو رەخنانە دەکات کە لەلایەن ئەستێرەکانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئاراستەی ئاستی تیپەکەی ده‌كرێت.

پێش یارییان به‌رامبه‌ر سلۆڤینیا گاریس ساوسگەیتی راهێنەری ئینگلتەرا بۆ ئاژانسی هەواڵی (PA Media)ی بەریتانی گوتی، ئەوەی بۆ من گرنگە رێنمایی یاریزانەکانە لە پاڵەوانێتییەکەدا، ئێمه‌ تیپێکی گه‌وره‌ین و چاوەڕوانی ئه‌نجامی گه‌وره‌مان لێده‌كرێت.

پرسیار لە ساوسگەیت کرا کە هەستی چۆنە بەرامبەر بە لێدوانەکانی گاری لینكه‌ر و ئاڵان شیره‌ر، گوتی، ئەمە ئەو جیهانەیە کە ئێمە تێیدا دەژین، من ئەوە پشتگوێ دەخەم، ئێمە به‌ربژێرین و چاوەڕوانیه‌كی زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كانی ئێمه‌، بەڵام تێدەگەین کە هەموو کارێک کە دەیکەیت تووشی لێکۆڵینەوە دەبیت، بۆیە هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکەم.

ناوبراو له‌ كۆتاییدا گوتی، پێویست ناکات گوێ لەو قسانه‌ بگرم، چونکە من گەورەترین رەخنەگری خۆمم و پێموایە یاریزانەکانیش بە هەمان شێوە، هەروەها هەریەکە لە یاریزانەکان بە شێوەیەکی راستگۆیانە و شەڕەنگێزانە لە پێناو وڵاتەکەمان دەجەنگن، دەزانین چیمان كردووه‌، دەزانین لە کوێ پێویستە باشتر بین، بەم شێوەیەش راهێنەرایەتی تیپێک دەکرێت و ئاست بەرز دەکەیتەوە، پێویست ناکات لەسەر ئەم بابەتە زیاتر قسە بکەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button