ئینگلتەراگرنگترین

هاری کەین ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی شکاند

شازادە هاری بەردەوامە لە نوسینەوەی مێژوو

اریگا

بە کردنی دوو گۆڵی نوێ، هاری کەین ژمارە پێوانەییەکی مێژوویی بۆبی چاڕڵتنی شکاند.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە یاریگای وێمبڵی میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد. یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئینگڵتەڕا کۆتایی هات.

هاری کەینی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا توانی لە یارییەکەدا دوو گۆڵ بکات. بەم دوو گۆڵەش ریکۆردێکی مێژوویی بۆبی چاڕڵتنی شکاند، بوو بە یەکەم یاریزانی ئینگڵتەڕا لە یاریگای وێمبڵی 24 گۆڵ بکات، کە بۆبی خاوەنی 23 گۆڵە لەو یاریگایەدا.

یاریگای وێمبڵی دەکەوێتە شاری لەندەن، بە یەکێک لە باشترین یاریگاکانی جیهان دادەنرێت، لە ساڵی 2007 لە شوێنی وێمبڵی کۆن نۆژەنکرایەوە.

یاریگاکە 90 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت، میوانداری یارییەکانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا دەکات.

هاوکات هاری کەین بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، لە 87 یاریدا بەشداربووە لە کردنی 80 گۆڵ، 61 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی درووستکردووە، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی.

یاریگای وێمبڵی

ریزبەندی گۆڵکارانی مێژووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا

هاری کەین

1 – هاری کەین، 87 یاری – 61 گۆڵ

واین روونی

2 – واین روونی، 120 یاری – 53 گۆڵ

بۆبی چاڕڵتن، لەکاتی بەرزکردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 1966

3- بۆبی چاڕڵتن 106 یاری – 49 گۆڵ

گاری لینکەر

4 – گاری لینکەر 80 یاری – 48 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button