ئاسیاعێراقکوردستان

ئەمڕۆ دهۆک یارییەکی چارەنوساز دەکات

یاریگا
یانەی دهۆک ئەمڕۆ لە یاری چوونی قۆناغی پاشکۆی گەیشتن بۆ خولی نایابی عێراق لە شاری بەغدا رووبەڕووی یانەی ناسریە دەبێتەوە.

یانەی دهۆک بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی یانەی دهۆک لە قۆناغی پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە رووبەڕووی یانەی ناسریە دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە چەند رۆژێکە لە شاری بەغدایە، هەرچەندە یارییەکە بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو بکرێت، بەڵام بەهۆی ئالۆزیەکانی شارەکە، یارییەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

یانەی دهۆک بۆ گەیشتن بە خولی نایابی عێراق، دەبێت دوو یاری بباتەوە، سەرەتا یارییەکەی ئەمڕۆی لە ناسریە بباتەوە، پاشان رووبەڕووی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە.

Back to top button