ئه‌وروپائینگلتەرا

فێردیناند: داوای لێبوردن دەکەم من هەڵە بووم

Yariga App

یاریگا
ریۆ فێردیناند، یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشتر بە توندی رەخنەی لەو یاریزانانە گرتووە کە ئێریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد ئەم هاوینە بۆ یانەکەی گواستووەتەوە، بەڵام شەوی رابردوو داوای لێبوردنی کرد.

دوای بردنەوەکەی شەیتانە سوورەکان بەرامبەر ئارسێنال لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ، یاریزانەکەی پێشووی ئەو یانەیە گووتی ” من زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە پێشتر رەخنەم لە کوالێتی ئەو یاریزانانە گرتبوو کە راهێنەر داوایان کردووە، بەڵام ئەوان ئەمشەو بە تایبەت کریستیان ئێریکسن سەلماندیان کە شایستەی لەبەر کردنی درێسی یانەکەمانن ”.

فێردیناند لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی یاریزانە نوێیەکان رۆلێکی سەرەکیان لە ئەنجامە باشەکانی ئەم دواییەی یانەکەیان هەیە و لەو بروایەدام لەسەر ئەو ئاستە باشەیان بەردەوام دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button