ئینگڵته‌را

فێردیناند سێ باشترین گۆڵپارێزی ئێستای جیهان دەستنیشان دەکات

یاریگا-ریۆ فێردیناند بەرگریکاری مێژوویی مانچێستەر یونایتد و ئینگلتەرا، سێ باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەست نیشان دەکات.

فێردیناند کە لە کاروانی وەرزشییدا بەرامبەر زۆر گۆڵپارێزی بەتوانا یاری کردووە، کاتێک ئەو پرسەی رووبەروو کرایەوە هەرسێ گۆڵپارێزەکەی لە پریمەرلیگ هەڵبژارد و وتی “ئەگەر سێ باشترینی جیهان هەڵبژێرم خەڵکی پێمدەڵێن تۆ تەنها گرنگی بە پریمەرلیگ دەدەیت بەڵام بە بۆچونی من، مێندی گۆڵپارێزی چێڵسی، دەیڤد دی خیای مان یونایتد و ئێدەرسۆنی مان ستی سێ باشترینن”.

مێندی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و هەروەها جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە، ئێدەرسۆنیش لەم وەرزەدا کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە. هەرچی دی خیایە بەهۆی ئاستە ناجێگیرەکەی یانەکەیەوە، بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی کەوتووەتە سەر شان و توانیوییەتی لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەدابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button