ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دی ماریا تووشی پێکان بووە

یاریگا
ئانخێل دی ماریا، یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بەهۆی پێلان ئەستەمە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بکات.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە یاری رابردووی یانەکەی دوای رزگاربوونی لە پێکان گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی، بەڵام تەنها ٤٥ خولەک توانی بەشداری بکات و، جارێکی دیکە تووشی هەمان پێکان هاتەوە، بۆیە ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.

دی ماریا لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی یانەکەشی تووشی پێکان بوو و دوو یاری دوورکەوتەوە، بەڵام دوای گەڕانەوە جارێکی دیکە تووشی هەمان پێکان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button