ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: بیلرین پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی هیكتۆر بیلیرین پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی هیكتۆر بیلیرینی یاریزانی ڕیاڵ بیتسی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەكەی یانە كەتەلۆنییەكە یاریزانەكە بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە ی-نەكەوە كردووە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەوەش دوای یانزە ساڵ یاریزانەكە دووبارە گەڕایەوە ڕیزەكانی بلاوگرانا.

وەرزی ڕابردوو بیلیرین لەگەڵ ڕیاڵ بیتس 32 یاری ئەنجامدا و پێنج گۆڵی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button