ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

فەرمی: سۆلێر پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی كارلۆس سۆلێر پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان.

هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە كارلۆس سۆلێر بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2027 پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كرد.

یاریزانە 25 ساڵانەكە لە یانەی ڤالینسیاوە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button