ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسێنسیۆ بڕیاری کۆتاییداوە

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و، دەیەوێت گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شاهانەکان ئەم هاوینە چەند ئۆفەرێکی بۆ هاتووە، بەڵام ئەو بڕیاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و لە پێناو گەیشتن بە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بجەنگێت، بۆیە ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئاسێنسیۆ گرێبەستەکەی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و، ئامادەیە گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button