ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئیدریسا پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە كرد

یاریگا-

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی ئیدریسا گانا یاریزانی پاریس سان جێرمان بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

هەژماری فەڕمی ئێڤەرتۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی ئیدریسای بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە تا ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

لە ساڵی 2019 یاریزانەكە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و پێشتر 108 یاری بۆ ئێڤەرتۆن كردووە چوار گۆڵی تۆمار كردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.

ئیدریسا لەگەڵ پاریس 111 یاری ئەنجامداوە و حەوت گۆڵی تۆمار كردووە و شەش گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button