ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان یاریزانێكی بارسێلۆنای گواستەوە

یاریگا-

فابریزیۆ رۆمانۆ ، دووپاتی كردەوە كە سێرجینۆ دێستی یاریزانی ئەمریكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لەپەیوەندیكردنی بە یانەی میلانەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لە بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایکردووە، پێشتر میلان و بارسێلۆنا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو سەبارەت بە گواستنەوەی سێرجینۆ دێست بۆ یانە ئیتاڵیەكە لە هاوینی ئەمساڵدا.

ڕۆمانۆ ڕوونیکردەوە کە دێست بەرگریکاری باڵی ڕاستی بارسێلۆنا لەگەڵ میلان گفتوگۆ لەسەر مەرجە کەسییەکان دەکات و بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە ڕۆسۆنێریەوە دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانەكە سەفەری میلان دەكات بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكەی.

دیست لەگەڵ بارسێلۆنا 72 یاری ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا سێ گۆڵی تۆماركردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button