ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا نیگەرانە لە داهاتووی گریزمان

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا کە بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری دەکات، ئەم وەرزە بەهۆکارێکی سەیر زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستەکەی هێرشبەرە فەرەنسیەکە ئەوەیە، ئەگەر بێتو ئەو یاریزانە هەر یارییەکەی یانەکەی زیاتر لە 30 خولەک بەشداری بکات، ئەوا یانە مەدریدیەکە ناچارە ئەم یاریزانە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنا بکڕێتەوە، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا لە کۆی سێ یاری ئەم وەرزەی یانەکەی تەنها بەشداری 62 خولەک یاری کردووە.

ئەم هەڵوێستەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای توڕە کردووە، چونکە ئەوان پێیانوایە یانە مەدریدیەکە بە ئەنقەست یاری بە گریزمان ناکەن، بۆ ئەوەی مەرجی کڕینەوەی ناچاری چاڵاک نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button